شاخەوان عەبدوڵا: ئەوەی کە تەیف سامی دەیکات قبووڵ ناکرێت

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی وەزیری دارایی عێراق دەیکات بەردەوام نابێت و پەرلەمانتار و حکومەتی هەرێم قبووڵی ناکەن.

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بە نوسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، زانیاریی فەرمانبەران دەبێت لەنێوان فەرمانبەران و ئەو بانکانەی مووچەکانیان تێدا دەدرێت، پارێزراوبێت.

وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆتایی مانگدا بیانوو دەدۆزێتەوە بۆئەوەی مووچە دوابخات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەیکات سیاسەتە و پەرلەمانتاران و حکومەتی هەرێمیش قبووڵی ناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لەڕێی داخستنی باڵیۆزخانەكەیەوە لە بەغداد “پیلانگێڕی”یەكی نوێی بەدەستەوەیە. عەلی ڕەزا، ئەندامی…
Total
0
Share