بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکان بڵاوکردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی هەرێم، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە تا کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین بڕی باران (14.5 ملیم)، لە ناحیەی شوان-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک باریوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بارانبارین لە ناو شارەکان بەمشێوەیە بووە:

سلێمانی (2.4 ملیم).

هەولێر (0 ملیم).

دهۆک (9.4 ملیم).

هەڵەبجە (1.4 ملیم).

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی، لە چەند ناوچەیەکی دیکە و بەتایبەت سنووری پارێزگای هەولێر، باران نەباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
Total
0
Share