سەرۆکایەتیی فلیپین رایگەیاند، بە پشتبەستن بە فەرمانی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، رۆدریگۆ دوتێرتێ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە دەستگیرکرا.
سەرۆکایەتیی فلیپین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی ئینتەرپول لە فڕۆکەخانەی مانیلا، رۆدریگۆ دوتێرتێ-ی دەستگیرکردووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، دوتێرتێ بەتۆمەتی کوشتنی بەکۆمەڵی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە و ئەمەش بە “کوشتنی ئەنقەست” لەقەڵەمدراوە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە فلیپین باسلەوەدەکەن، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، دەیان هەزار پیاو لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سەر بە دەسەڵاتی رۆدریگۆ دوتێرتێ کوژراون، بەگوێرەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی-ش، زۆرجار بەبێ بەڵگەی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هاوڵاتییانی کوشتووە.