راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا بۆ چەسپاندنی ئارامیی لەو ناوچانەی كە بەشێك پاشماوەی تیرۆریستان وەك حەشارگە و مۆڵگە بەكاریدەهێنن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەولەتییەكانی ئەو چاوە كراوەیە دەبن كە بست بە بست و دۆڵ بە دۆڵی عێراق و هەرێمی كوردستان بەدوای هەر مۆڵگە و حەشارگە و بارەگایەكی تیرۆریستاندا دەگەڕێن و لەناوی دەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share