رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانێکی لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای حەولی کەرکوک چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە ئەندامی هەمان خێزانە برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای حەولی کەرکوک رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، قوربانییەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دایک و باوک و کچێک و کوڕێکیانن و کچێکی 13 ساڵانی دیکەشیان برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی…
Total
0
Share