كەشناسی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و و لە درەنگانی شەویشدا شەپۆلەكە بەهێزتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارە لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە كاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، شەپۆلەكە هەندێك كات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت و پێشبینیش دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی پارێزگای هەولێر كەمێك بەفر و كڕێوە ببارێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی بەیانی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان دەگۆڕیت بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێك ناوچە، بەڵام كاریگەری دابارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و هەندێك كات لەم ناوچانە باران بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share