کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “لە ماوەی 20 رۆژدا زیاتر لە 40 محاویلە چاكکراونەتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەندازیار و تەكنیككارانی وەرشەی محاویلاتی سلێمانی لەو شەپۆلی سەرمایەی كه دوو هەفتەی رابردوو ههرێمی كوردستانی گرتهوه، هەموو رۆژێك به بێ پشوو دەوامیانكردووە تاوەکو بەزوویی هەموو ئەو محاویلانە چاكبكەنەوە كە بەهۆكاری جیاواز لەكاركەوتبوون”.
دەشڵێت، “لە ماوەی 20 رۆژدا زیاتر لە 40 محاویلەیان چاككردوەتەوە و بۆ تۆڕی كارەبا گەڕێندراونەتەوە”.

