وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، “بەمزووانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان کارادەکرێت و ئەگەری زیادکردنی هەناردەکردن لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە هەیە”.

وتەکانی وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەیەکدا بوو بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تورکیا.

لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، “لە میانەی دیدارەکەدا پرسەکانی ئاو، وزە و نەوت، پەروەردە، دەروازە سنوورییەکان و پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و مەلەفی وەرزشی و لاوان تاوتوێکران”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share