پەیمانگەیەک یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد

پەیمانگەی توێژینەوەی گەردونی لە میسر رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ بێت و 30 ی ئازار یەکەم رۆژی جەژن بێت.

پەیمانگەی توێژینەوەی گەردونی میسر بڵاویکردەوە، بەپێی لێکدانەوە گەردونییەکان مانگی شەوال لە نیوەڕۆی 29 ی رەمەزان کە هاوکاتە لەگەڵ 29 ی ئازاری 2025 لەدایکدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لەدایکبوونی مانگی نوێ، بۆ ماوەی حەوت خولەک لە ئاسمانی شاری مەککەی سعودیە دەبینرێت، لە شاری قاهیرەی میسر دوای خۆرئاوابوون بۆ ماوەی 11 خولەک دەبینرێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەو هەژمارکردنە رۆژی 30 ی ئازاری 2025 دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئـ.ـێران هیچ مەبەستێکی نییە…
Total
0
Share