کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) ئاشکرایکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، دەست بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەو ماڵپەڕە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، “ئەو لیستەی حکومەتی هەرێم رەوانەی بەغدادی کردووە، وردبینیی بۆ کراوە و لەماوەی دوو رۆژی داهاتووشدا، دەست بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکات، دواتر حکومەتی هەرێم راستەوخۆ لیستی مووچە رادەگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share