لە سنووری پشدەر دەستبەسەر 29 کیلۆگرام حەبی کپتاگۆندا گیرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری پشدەر دەستبەسەر دەستبەسەر 29 کیلۆگرام حەبی کپتاگۆندا گیرا و دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی 27 ی ئەم مانگە لەسەر سنووری پشدەر لەلایەن پاسەوانی سنوور 29 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری کپتاگۆن دەستیبەسەرداگیرا و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بە هەوڵی وورد و زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی راپەڕین، توانیان دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share