نوێترین زانیاری لەبارەی پەیامی ئیمڕاڵی

وەفدی دەم پارتی لە ئیمڕاڵی گەڕانەوە و بڕیارە پاش کاتژمێرێکی دیکە ئەو پەیامەی پێیان دراوە بڵاوبکەنەوە.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، دوای گەڕانەوەی وەفدەکەی دەم پارتی لە ئیمڕاڵی لە پەخشی راستەوخۆدا پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەخەنە روو.

ئاشکراشیکرد، پەیامەکە نووسراوە و ڤیدیۆیی نییە وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکرا، بەڵام وێنەیەکی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە.

پەیامەکە بە زمانەکانی کوردی و تورکی دەخوێنرێنەوە و لە بەشێک لە شارەکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە رێگای شاشەی گەورەوە دەگوێزرێنەوە.

لە ئێستادا لە زۆرینەی شارەکانی کوردستان هاوڵاتییان دەستیان کردووە بە گردبوونەوە لەو شوێنانەی شاشەکانی تێدا دانراوە و لە چاوەڕوانی خوێندنەوەی پەیامەکەدان.

چاوەڕێ دەکرێت پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڕیار و راسپاردەی گرنگی سەبارەت بە ئایندەی حزبەکەی لەخۆبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share