لە قەزاى بنەسڵاوە-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر ژنێک کوژرا.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، رووداوەکە پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە و، ژنەکە لەلایەن هاوسەرى خۆیەوە بە حەوت فیشەک کوژراوە.
ئەوەشى خستەڕوو، هۆکارى رووداوەکە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییە، هێشتا روون نییە تۆمەتبار دەستگیرکراوە یان هەڵاتووە.
قەزاى بنەسڵاوە کەوتووەتە ناو شارى هەولێرەوە.