ماتۆڕسوارێکى گەنج گیانیلەدەستدا

لە ئاکامى رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان سەرنشینى ماتۆڕێک گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشى برینداربوو.

بەیانیى ئەمڕۆ لە ناوچەى پیشەسازیى کەلار ماتۆڕسکیلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کێشا و لە ئاکامدا سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1992-ە گیانیلەدەستدا و شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکەش کە لەدایکبووى 2009-یە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى گەرمیان دەڵێت، بریندارەکە رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share