کرێکارێک لەکاتى کارکردندا گیانیلەدەستدا

کرێکارێکى گەنج لەکاتى کارکردنیدا لە یەکێک لە کارگەکانى سنوورى سلێمانى گیانیلەدەستدا.

عوسمان حەمەسەعید، سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى بیناسازى رایگەیاند، کاتژمێر 2ى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ کرێکارێکى دانیشتووى سلێمانى لەکاتى کارکردندا لە یەکێک لە کارگەکانى سنوورى بازیان گیانیلەدەستدا.

روونیشیکردەوە، گیانلەدەستدانى کرێکارەکە بەهۆى کەوتنى ئامێرێکى کارگەکەوە بووە.

عوسمان حەمەسەعید روونیشیکردەوە، قوربانییەکە ناوى (محەمەد ئیبراهیم)ە و تەمەنى 26 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share