پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان رایگەیاند، “پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان”.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە نۆیەمین پێشانگای دارایی و خزمەتگوزارییە بانکییەکاندا رایگەیاند، پلانێکی جدیمان هەیە بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە عێراقدا و پارەدانی ئەلکترۆنیش بەشێک دەبێت لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییەدا.
وتیشی، “زیاتر لە 17 ملیۆن کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی و 63 هەزار ئامێری پارەدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بوونیان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشدا، بانکی ناوەندی عێڕاق، پاڵپشتی تەواوەتی پارەدانی ئەلکترۆنی دەکات و ئەو پڕۆژانەی لەو بوارەدان، لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کار ئاسانییان بۆ دەکرێت و مۆڵەتی کارکردنیان پێدەدرێت.