بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە سیستمی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستمێكی نوێی مۆدێرن و لەپێناو زیاتر وشیاری و وریای شوفێر و ناساندنی سەرجەم سێكتەرە گرنگەكانی شۆفێریكردن لەپێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر نۆرەیەك كە نەچوویتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری سەرجەم جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێبەجێدەكرێت.
هاتوچۆی سۆران باسی لەوەش كردووە، دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێك لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیكاب و ئۆتۆمبێلی دوو تەنیش دەگرێتەوە و هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكالی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.
ئاشكراشیكردووە، وانەكانی تیۆری و (21) كاتژمێر وانەكان دەخوێنن رۆژانە سێ كاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ وانەكانی تیۆری تەواودەبن و وانەكانی پراكتیكی (12) كاتژمێر بە كرداری لەگەڵ راهێنەر شوفێری دەكەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە بەشی مۆلەتی شوفێری تاقیكردنەكانی تێۆری ئەنجامدەدەن.