وەزارەتی کارەبا: 2500 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕایەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “2500مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کەرەبای هەرێم گەڕایەوە”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بەدواداچوون و چاودێریی دۆخی کارەبای کرد کە دووەم جارە تۆڕی کارەبای هەرێم دووچاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بووەتەوە، کە بەهۆی گرفتە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای دانە غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر روویداوە.

دەشڵێت، “هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز توانیویان چارەسەری گرفتەکە بکەن و 2500مێگاوات کارەبا گەڕایەوە ناو تۆڕی کەرەبای هەرێم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان…
Total
0
Share