کەشناسیی عێراق: ئەمڕۆ لە سەنتەری ئەم پارێزگایانە ئەگەری بەفربارین هەیە

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینی پلەی گەرما بەردەوامی دەبێت، ئاسمان هەور دەبێت لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.

ئاشکراشیکرد، لە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و کەرکوک ئەگەری نمەباران و بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

سەنتەری میترۆ لە بارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکەوە رایگەیاند، “دەستگیركردنی رۆژنامەنوس دیاكۆ حسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێرەوە پێچەوانەی ئازادی…
زیاتر ببینە

زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و هەڵەبجە بە ڕاپرسی یەكپۆشیی خوێندكاران یەكلادەكەنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی سیستمی یەكپۆشیی جلوبەرگ، زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاپرسی لەنێو خوێندكاراندا ئەنجامدەدەن و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت،…
Total
0
Share