کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتاییهات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو رەشنووسەی لەلایەن لیژنەی تەکنیکی نێوان هەردوولا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت داڕێژرابوو.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە، خوازیارین بەزووترین کات هەردوولا لەسەر کۆی خاڵەکان بگەنە رێککەوتن و حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا کە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەبێت پێکبهێندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی تەمموز رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share