هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی چەند رێگایەکەوە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین کە هەر یەک لە رێگاکانی چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەرەو شاخ بەربەستکراون”.
دەشڵێت، “ئەوەش لەپێناو سەلامەتیی هاوڵاتییانە و رێگا بە تێپەڕینی هیچ کەسێک نادرێت”.