لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتەكەی عێراق لەم ناوچانە دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتەكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دابینكردووە لە چەند ناوچەیەك دابەشبكرێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر گرفتێكی تەكنیكی هەبووە و لە ئێستادا چارەسەركراوە و ئەو نەوتە سپییەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دابینكردبوو لە سنووری هەورامان دابەشكراوە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی ئەو نەوتە لە هەڵەبجە، خورماڵ، سەیدسادق و سلێمانی بكرێت كە پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدابوو 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخێكی هەرزانتر بۆ هەرێم دابینبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵێك بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر و هاوڵاتییانی هەرێم دۆلاریان بە نرخی رەسمی پێدەدرێت

وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و کەمێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا…
Total
0
Share