وتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتییان و هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، به‌شه خۆراكی هاوڵاتییان دابه‌شبكرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 20-2-2025، سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا .
وتیشی، پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە حەوت ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیاردراوه بۆ مانگی رەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر زیادبکرێت و بەمەش ده‌بێته 11 مادده‌ی خۆراكی و پێش مانگی رەمەزانیش، دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.
حەنون ئاماژەی بەوەشدا، كوالێتی و باشیی مادده خۆراكییه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه، تا هاوڵاتییان بتوانن سودی لێببینن .