هاوسەرۆکی شارەوانیی وان دوورخرایەوە و قەیووم لەجێگەی دانرا

عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی شارەوانیی وان لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لەجێگەی دانرا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان، بەهۆی ئەوەی لەلایەن دادگاوە سزادراوە، لەکارەکەی دوورخراوەتەوە.

وەزارەتەکە ئەوەش دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی کەیسی دادگاییەکە کۆتاییهاتووە، بەپێی ماددەی 45 و 46ی یاسای ژمارە 5393ی یاسای شارەوانییەکان و ماددەی 127ی دەستوری تورکیا، بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا زەیدان لە ئەرکەکەی دەرکراوە”.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان وەک قەیووم لە جێگەی زەیدان دانراوە، کە وەزارەتەکە بە بریکاری سەرۆکی شارەوانی ناویدەبات.

11ی شوباتی 2025، دادگای سزا قورسەکانی دیاربەکر، بە تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە، سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەر عەبدوڵا زەیداندا سەپاند.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share