بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی و هەولێر کۆببنەوە.
وەفدەکەی ئیمڕاڵی پێکدێن لە، سورەیا ئۆندەر، کاسکین بایندەر و پەروەین بوڵدان و بریارە سەردانی لەمیانەى سەردانەکەیاندا بۆ هەردوو شارەکە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانى لایەنە سیاسییەکاندا تاوتوێى نوێترین پێشهاتەکانى پەیوەست بە دۆزى کورد لە تورکیا بکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، وەفدەکەی ئیمڕاڵی لەچوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ سلێمانى لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.