13 ئەمبوڵانس بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان ئامادەکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
کۆژار حەکیم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، “بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی مانگرتووان دوای ئەوەی بڕیاری شکاندنی مانگرتنیاندا، 13 ئەمبوڵانس دابینکراوە و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە”.
دوای 15 رۆژ لە مانگرتن ئەمڕۆ 11ی شوباتی 2025 مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتن بهێنن.