توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی هەڵکردنی مۆم دەبێتە هۆی لاوازکردنی کارکردنی مێشک.
رۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، توێژەران لە هەردوو زانکۆی بیرمنگهام و مانچستێر بۆ توێژینەوەکەیان 26 کەسیان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ژورێکدا لەبەر رووناکی مۆم هێشتەوە و دواتر رایانسپاردوون بۆ ماوەی چوار کاتژمێر چالاکی جیاوازی یادگە ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانە ئاستی یادگە و سەرنجدانیان کەمبووەتەوە.
توێژەران دەڵێن، دەکرێت ئەم حاڵەتە بەهۆی ژەهراویبوون بە دوکەڵی مۆم یان هەوکردنی مێشک بەو هۆیەوە رووبدات.
هاوکات ئاشکراشیدەکەن، هەڵکردنی مۆم دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ، خڵەفان و رەبۆ.
پزیشکان ئامۆژگاری خەڵكی دەکەن، لە کاتی هەڵکردنی مۆم پەنجەرەکانی ماڵەکانیان بکەنەوە.