سبەینێ ئەم کەسانە مووچە وەردەگرن

خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەکانی 70 سبەینێ مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەکانی 70 دەکەین سبەینێ سێشەمە کاتژمێر 11ی بەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانکی چەرموو بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچە”.

دەشڵێت، “ئەو مووچەیە بۆ مانگی یەکی 2025 بەسەر خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەکانی 70 دابەشدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share