عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دواییکرد

عومرەکارێکی کورد دوای دوومانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەدا لە مەککە کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد بەناوی (ئیبراهیم رەشوو محەمەد) لە مەککە کۆچی دواییکرد.

ئاماژە بەوەدراوە، عومرەکارەکە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای ئاکرێ بووە، دوای ئەوەی لە وڵاتی سعودییە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و ماوەی دوو مانگ لە نەخۆشخانەدا دەمێنێتەوە، کۆچی دواییدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە ناوبراو لە مەککە بەخاک بسپێردریت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی چەند رێنماییەكی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كە…
Total
0
Share