بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ پرسی مووچەی خانەنشینان و چەند پرسێكی دیكە وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەچێتەوە بەغداد.
هادی ئەكرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ پێداچوونەوە بە رێككەوتنەكان و رادەستكردنی 50%ی داهاتی هەرێم وەفدێك دەچێتە بەغداد و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەكرێت.
وتیشی، “بڕیارە وەفدەكە گفتوگۆ لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە مووچەی خانەنشینان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا بكەن”.