قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی کاری سیحر و جادووی تێدا ئەنجامدراوە، ئارایشتگایەکیان داخست.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادوو له شوێنه‌كه‌یدا، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه شنه بیوتی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی به رێكاره یاساییه‌كان، دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
هاوکات لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشداریی توند دەداتە خاوه‌ن شوێنه‌كان و دەڵێت، “هه‌ر شوێنێك كاری سیحر و جادووی تیادا ئه‌نجام بدرێت، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وە”.