قوباد تاڵەبانی: وریا حەمەكەریم میدیاكارێكی دیار و خۆشەویست بوو

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم پرسەنامەیەكى راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتى:

بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو وریا حەمەكەریم

بەڕێزان هاوڕێیانی كۆچكردوو لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەموو رۆژنامەنووسان

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس (وریا حەمەكەریم)م بیست كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی سپارد.

كۆچكردوو میدیاكارێكی دیار و رۆح سوك و خۆشەویستی خەڵك بوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. بۆ ئەم كۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەكەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپارد هەرچی پێویست بێت بەپەلە بۆ بریندارەكان بكرێـت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە…
Total
0
Share