دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جەختدەکاتەوە، کە بڕیارەکانی، بڕیاری کۆتایین و هەموو دەسەڵاتەکان دەبێت پابەندبن پێوەی، بە فەرمانەکانی دەوڵەتیشەوە.
دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی (94)ـی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی کۆتایی و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دەقەی ئاماژەی پێکراوە، سەرجەم ئەو بڕیارانە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن دادگاکەوە دەرچووە، بە فەرمانەکانی دەوڵەتیشەوە.
دادگای فیدراڵی باسلەوەشدەکات، “ئەم ماددەیە هەموو بڕیارەکانی پاراستووە لە چەواشەکردن و جێبەجێکردنیشی ئیجبارییە”.