کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە”.

باس لەوەشدەکات، “سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى تاوەکو دواى نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و لە ئێوارە بۆ هەور دەگۆڕێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە”.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەى جیاجیا نمەباران دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر دەبارێت، پلەی گەرمی لەدواى نیوەڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە و لە ئیوارە و شەودا بە (2-4) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 19پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   17پلەى سیلیزى

دهۆک     : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7  پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی گەرمیان هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتای دەستپێكرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لەسەر داوای هاوڵاتییان، هەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتایان دەستپێكرد. لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان…
Total
0
Share