د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو، بۆ جارێكی تر سەردانی مانگرتووە بەرز و بەڕێزەكانمان كردو، پەیامی پێزانین و پشتیوانیی خۆمانمان بۆ ئەم خەباتە مەدەنیی و داكۆكیكردنە مرۆیی و یاسایی و نیشتمانییەیان دووپاتكردەوە.
وتیشی، “پەیامی رەسمی دكتۆر غوڵام ئیسحاقزایی جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقمان پێگەیاندن، كە بەڕێزیان لە بری نەتەوە یەكگرتووەكان و هەموو ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و سوپاسی شێوازی مەدەنییانەو پەیامی ئاشتییانەی مانگرتووەكان و پشتیوانەكانیان دەكەن”.
راشیگەیاند یاداشتی مانگرتووە بەڕێزەكانیان گەیاندووەتە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بە ئومێدی چارەسەركردنی ڕیشەیی داواكارییەكانیان.