لەدوای رەتکردنەوەی پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، ناوبراو هەڕەشەی راگەیاندنی سزایەک بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە دەکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێشنیاردەکەم خەڵکی غەززە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتە عەرەبییەکان لەوێ شوێنیان بۆ دابینبکرێت و لە شەڕ و کوشتن دووربخرێنەوە”.
ترەمپ جەختیکردبووەوە، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی میسر و پادشای ئوردن هەیە و بە پێشنیارەکەی رازی دەبن.
بە پێچەوانەی پێشبینییەکەی ترەمپ هەریەکە لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پێشنیارەکەیان رەتکردەوە.
رەتکردنەوەی ئەو پێشنیارە بووە هۆی تووڕەبوونی ترەمپ ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەگەر باجی گومرگ بخاتە سەر هەردوو وڵاتەکە بە پێشنیارەکەی رازی دەبن.
ترەمپ وتیشی، “ئێمە زۆرمان بۆ ئەو وڵاتانە کردووە، بەو شێوەیە ئەوان رازی دەبن”.