وەزیری دارایی هەرێم: هیوادارام یەکشەممە پارەی مووچە رەوانە بکرێت

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هیوادارام یەکشەممە پارەی مووچە رەوانە بکرێت.

وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان ئیجابی بوو، بۆ سبەینێش لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبین و ئومێدەوارم هەر سبەینێ کارەکان تەواوببنن و بگەین بە رێکەوتن.

وتیشی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کردووە، هەڵوێستیان ئیجابی بووە، هیوادارین سبەینێ کارەکانمان تەواوببن و بۆ رۆژی یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share