ترەمپ: نازانم كێ باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریا كردووە

سەرۆكی ئەمریكا بێ ئاگایی لەبارەی بوونی بڕیارێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا نیشاندەدات و لەهەمان كاتدا دەڵێت، لەو بارەیەوە بڕیارێك دەدەین.

دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێك دەپرسێت “وەك ئەوەی زۆرێك لە میدیاكان باسی لێوەدەكەن، ئایا كۆشكی سپی و ئیدارەكەی تۆ بڕیاری داوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكشێتەوە؟” لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نازانم كێ وای وتووە، ئێمە لە دۆخی سوریا تێوەنەگلاوین.

وتیشی، “ئێمە لەو بارەیەوە بڕیارێک دەدەین، سوریا بۆ خۆی لە ئاژاوەدایە و پێویستیان بەوە نییە ئێمە تیایدا بەشدار بین”.

لە چەند رۆژی رابردوو، ژمارەیەك میدیا بڵاویانكردەوە گوایە سەرۆكی ئەمریكا بە هەندێك بەرپرسی ئیسرائیلی وتووە كە نیازی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی هەواڵێک رەتدەکاتەوە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رەتیدەکاتەوە، کاریان بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی پارتی لە کەرکوک كردبێت. سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share