رۆژی یەكشەممە لە بەغداوە دوا بڕیاردەدرێت

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكەش یەكەم بڕگە دەنگدان دەبێت لەسەر هەمواری یاسای بودجە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی داهاتووی بڵاوكردەوە و بە گوێرەی خشتەی كارەكەش، دەنگ لەسەر رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە دەدرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەپێشنیازی هەمواری یەكەمی یاسای هاوتاكردنی بڕوانامەی زانستیی عەرەبی و بیانی دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share