لەبەر ئەم هۆکارانە واز لە خواردنی شێلم مەهێنە

شێلم یەکێکە لەو سەوزانەی لە بەشێک لە وڵاتان خواستێکی زۆری لەسەرە و لە بەشێکی دیکەش ناوبانگێکی باشی نییە، شارەزایەکی بواری پزیشکیش سوودەکانی ئاشکرادەکات.

ریبیکا ماکمانامون راوێژکاری خۆراک و وتەبێژی کۆمەڵەی خۆراکی بەریتانی رایگەیاند، شێلم هێندە سوودی تەندروستیی هەیە سەرجەم ئەندامانی خێزان دەتوانن بیخۆن و بیکەنە بەشێک لە سیستمی خۆراکیان.

سوودەکانی خواردنی شێلم بریتین لە:

-بەسوودە بۆ تەندروستی گەدە، هەرس ئاسان دەکات، ئەگەری شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە.

-تەندروستیی دڵ دەپارێزێت و هەوکردن کەمدەکاتەوە.

-بەهۆی زۆری ڤیتامین سی تێیدا بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

-تەندروستیی مێشک باشتردەکات و مێشک لە لاوازبوون دەپارێزێت.

-ئاستی شەکر لە جەستەدا کۆنتڕۆڵدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share