كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە 15 شوێنی هەولێر دەخرێتەكار و هاتوچۆی شارەكەش دەڵێت، جگە لە تیژڕەویی سەرپێچییەكانیش تۆماردەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران رایدەگەیەنێت، لەدوای كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕەویی، لە 15 چوارڕیانی شار دەكەونەكار.
دەشڵێت، كامێراكان سەرەتا بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەبن بۆ ماوەی 10 رۆژ تا 2025/2/7، لەدوای ئەو رێكەوتەشەوە سەرپێچیەکانی تیژڕەویی لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ تۆماردەكرێن.
وەك ئەوەی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی پێداوە، كامێراكان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەكەن:
1- نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیک لایت.
2- لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەپێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت.
3- زیاتر هاتنەپێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەوکاتەدا کە گڵۆپی ترافیک لایت سوورە.
4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.
شوێنی كاركردنی كامێراكان:
