لە چەمچەماڵ پڕۆژەیەک بە بەهای سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەی راکێشانی هێڵی کارەبایی (کەی ڤی) ئەنجامدرا کە لە نێوان (بەردەقارەمان بۆ تەکییە) و (بەردەقارەمان بۆ بازیان) جێبەجێکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تێچووی پڕۆژەکە سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی بووە و پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر کارەبای ناوچەکە دەبێت و بەدیاریکراوی سوود بە ناوچەکانی بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە دەگەیەنێت.