حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا بۆ خانەنشینان دەڵێت، “فۆڕمەكانتان بگەڕێننەوە هەژماری بانكیتان بۆ دروستدەكرێت”.
لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ، ئەو خانەنشینانەی فۆڕمی خۆتۆماركردنی “هەژماری من”یان وەرگرتووە، فۆڕمەكانیان بگەڕێننەوە هەمان ئەو بانكەی لێیان وەرگرتووە و وەك زیاتر لە 290 هەزار خانەنشینی دیكە هەژماری بانكیتان بۆ دروستدەكرێت.
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ خانەنشیندەكرێن ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە فەرمانگە و ناوەندەكانی خوێندنی لێكەوتووەتەوە.