لە رانیە ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و چوار كەس گیانیانلەدەستدا

كەمێك پێش ئێستا، لە گوندی گردجان لە سنووری قەزای رانیە، ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربوو.

دەروو قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە بە نزیكی كاتژمێر 03:20 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە لە سنووری رانیە كە بە درۆن هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری لاندگرۆزەر و بەهۆیەوە چوار گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

وتیشی، “ئەو كەسەی برینداربووە ماتۆڕسكیلێكی پێبووە لە نزیك ئۆتۆمبێلەكە و راستەوخۆ دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم ئاشكرایدەكات، به‌پێی پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین به‌شێك له ‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پلەكانی…
Total
0
Share