وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر لەسەر بەرنامەی حکومەت رێکنەکەوین پۆستمان بۆچییە؟.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی بۆ دیاریکردنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم بەڕێوەچوون و دەبێت گرفتەکان چارەسەربکرێن”.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتیدا باسی هیچ پۆستێک نەکراوە و ئەوەی دەوترێت تەنها پڕوپاگەندەیە، ئەگەر لەسەر بەرنامەی حکومەت رێکنەکەوین پۆستمان بۆچییە؟.