وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای دانەغاز ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز و کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا .
وەزارەتەکە دەڵێت، ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هيڵن بۆ چارەسەری هەرچی زووتری کێشەکە و ئاساییبونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا.