دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی داڤۆس 2025 رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیاکان بیانەوێت خۆیان لە باج بەدووربگرن، پێویستە بەرهەمەکانیان لە ئەمریکا بەرهەمبهێنن.
سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا بۆ کۆمەڵێک کارگێڕی باڵای بەشداربوو لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، داوای دابەزاندنی نرخی نەوتی کرد و رایگەیاند، ئەگەر نرخەکان دابەزن، جەنگی ئۆکرانیا دەستبەجێ کۆتاییدێت.
لە لایەکی دیکەوە ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە داوای کەمکردنەوەی دەستبەجێی رێژەی سوود دەکات و دەڵێت پێویستە وڵاتانی دیکەش بە هەمان میکانیزم پەیڕەو بکەن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە وەڵامی دەستبەجێ بۆ لێدوانەکانی ترەمپ، نرخی نەوت دابەزی و پێوەرەکانی دۆلار دابەزی بەهەمان هۆکار.
سەرۆکی ئەمریکا کە رۆژی دووشەممە دەستبەکاربووە، دووپاتیکردەوە کە کۆنگرێس گەورەترین کەمکردنەوەی باج لە مێژووی ئەمریکادا تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەکەی باجی کۆمپانیاکان بۆ 15% کەمدەکاتەوە ئەگەر بەرهەمەکان لە ئەمریکا بەرهەمبهێندرێن.