دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بە ستوونێکی کارەبادا دەکێشن و کارەبای ژمارەیەک گوند دەبڕدرێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتۆچودا لە سەنگەسەر، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج كاتژمێر (3:00)ی شەو خۆیان بە ستوونێكی كارەبا كێشاوە و ستوونەكەیان شكاند و فنجانەكانی كارەبا بە هەڵواسراوی لە نێوان دوو ستوونی دیكەی كارەبادا مانەوە.
دەشڵێت، “لە رووداوەكەدا هەردوو شۆفێرەكە بەسەختی برینداربوون و ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی سنوورەكە بێ كارەبابوون”.