ئەدهەم بارزانی: دایكم چەند رۆژێك لەمەوبەر بە منی وت تۆ نابینمەوە

ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری كورد لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا باسی رێگرییەكان لە گەڕانەوەی بۆ پیرمام دەكات لە دوای كۆچی دوایی دایكی دەڵێت،”33 ساڵە كێشەی بیركردنەوەمان هەیە و دایكم چەند رۆژێك لەمەوبەر بە منی وت تۆ نابینمەوە و تەنها دەمویست جارێكی دیكە دایكم ببینم”.

وتیشی، “هیچ كاتێك چاكەكانی كاك بافڵ لەبیرناكەم هەوڵیدا بچم بۆ پرسەی دایكم، بەڵام پێیان وتم دەبێت بە تەنها بێیت بۆ پرسەی دایكت و متمانەم نەبوو بە تەنها بچم بۆ پیرمام”.

راشیگەیاند، سبەی پرسەی دایكم لە سلێمانی دادەنێم و چەندین تۆمەتم ئاراستە كراوە و هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵدێر دەبرێت لە ئێستادا شاری هەولێر بەهۆی دووكەڵی پاڵاوگەكانەوە دەخنكێت و ئەوانەی پشت بە هێزی دەرەكی دەبەستن لاوازن و ئومێدەوارم ئەو كەسانەی رێگرییان كرد دایكم ببینم خوای گەورە چاكیان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
Total
0
Share