دۆناڵد ترەمپ گەیشتە كۆشكی سپی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كەمێك پێش ئێستا گەیشتە كۆشكی سپی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ جۆبایدن.

دۆناڵد ترەمپ بەر لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەردانی كڵێسای سانت جۆنی كرد و هاوكات لەگەڵ دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپدا، جی دی فانس، وەك جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاردەبێت.

مێژووی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ئەمریكا زۆر كۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1789 كاتێك جۆرج واشنتن وەك یەكەم سەرۆكی وڵاتەكە دەستبەكاربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share